فەرمانبەرێکی کارەبا لە كاتی كاركردندا برینداربوو

لە كاتی كاركردن و راپەڕاندنی ئەركەكانیدا، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی کارەبا برینداربوو.

فەرمانبەرەكە ناوی ئەسعەد ئەحمەدە و کارمەندی فەرمانگەی کارەبای رواندزە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی كاركردن لەسەر تاوەرێكی کارەبا، تەزووی کارەبا لێیداوە.

بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە لە كاتی چاككردنەوەی كارەبای مزگەوتێكدا روویداوە و ئەسعەد ئەحمەد بەر تەزووی كارەبا كەوتووە، بەو هۆیەوە برینداربووە و رووخسار و هەردوو دەستی سووتاون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت…
Total
0
Share