شارەوانیی سلێمانی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی ئاهەنگەکانی شەوی رابردووی کۆکردووەتەوە

شەوی رابردوو بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ لە زۆرینەی شوێنە گشتییەکانی سلێمانی و شەقامی سالم بەتایبەتی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییان ئاهەنگیان گێڕا، لەدوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکان شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک شتنی شەقامەکانی ئەنجامدا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆریی کۆبوونەوەی هاوڵاتییان بۆ ئاهەنگگێڕان خۆڵ و خاشاکێکی زۆر بەجێهێڵرابوو لە شوێنە گشتییەکان کە چاوەڕوانکراوبوو و ئامادەکاریشی بۆ کرابوو لەلایەن شارەوانییەوە.

وتیشی، “لە کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم تیمەکانی شارەوانی کە لە هەرسێ کۆمپانیای پاککەرەوە پێکهاتبوون هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکانیان دەستپێکرد، نزیکەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لەلایەن تیمەکانەوە کۆکراونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرەڕای کۆکردنەوە و پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک تیمەکانی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی شتنی شەقامی سالمیان ئەنجامدا و سەرجەم شوێنەکان  پاککراونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە رووی ئەمنییەوە شەوی رابردوو لە سلێمانی هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی سەرجەم ئاهەنگەکانیان کردبوو و بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی شەوی رابردوو لە شارەکەدا ئارامییەکی تەواو هەبووە و تەنها یەک شەڕ روویداوە کە لە هەمان شوێندا چارەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
Total
0
Share