زۆرینەیان لە عێراق و سوریایە
رێكخراوێك: لە 20 ساڵدا نزیكەی 1700 رۆژنامەنووس كوژراون

راپۆرتێكی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، هەزار و 668 رۆژنامەنووس لە جیهاندا لەنێوان ساڵانی 2003 و 2022 كوژراون بە رێژەی 80 رۆژنامەنووس لە هەر ساڵێكدا.

مەترسیدارترین وڵات لەسەر ژیانی رۆژنامەنووسان سوریا و عێراق-ن و “كوشتن لە ناوچەكانی ئاشتی زیاترە لە كوشتن لە ناوچەكانی جەنگ”.

رێكخراوی “پەیامنێرانی بێسنوور” لە راپۆرتێكدا كە رۆژی هەینی بڵاویكردەوە رایگەیاند، هەزار و 338 رۆژنامەنووس لەنێوان ساڵانی 2023 و 2022 كوژراون، بەڕێژەی 80 رۆژنامەنووس لە ساڵێكدا.

دەشڵێت، هەریەك لە عێراق و سوریا لە ریزبەندی یەكەمدا دێن لەنێو مەترسیدارترین وڵات بۆ ئەو پیشەیە.

راپۆرتی رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە “بە كوژرانی 578 رۆژنامەنووس لە بیست ساڵدا” هەردوو وڵات یەك لەسەر سێی رۆژنامەنووسە كوژراوەكانیان تیاروویداوە.

بەمەش پێش وڵاتانی دیكە كەوتووە وەك، مەكسیك (125)، فلیپین (107)، پاكستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵ (78). هەروەك پیاوان زیاتر لە 95%ی كوژراوان پێكدەهێنن.

ئەو ساڵانەی زۆرترین رۆژنامەنووسی تیا كوژراوە، ساڵی 2021 و 2013 ن كە ژمارەكە (144 و 142) بووە بەتایبەت بە هۆی ململانێكان لە سوریا.

دوای ئەو دوو ساڵە ژمارەكە رووی لە كەمبوونەوە كردووە، تا ئەوەی جارێكی تر لەمساڵدا زیادیكردەوە و كوژرانی 58 رۆژنامەنووسی بەخۆیەوە بینی لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانیاندا، بەرامبەر 51 رۆژنامەنووس لە ساڵی پێشتردا.

بابەتی پێشتر

فایننشاڵ تایمز پێشبینییەكان بۆ ساڵی 2023 دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

كەشوهەوای یەكەم رۆژی ساڵی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share