سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەمار حەكیم لە شاری بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابورییەكان تاوتوێكران و پرسی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و هەردوولا هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغداد چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین كە ئەمەش بە لای یەكێتی كاری لەپێشینەیە و هەموو هەوڵێك لەپێناویدا دەدەین.

بابەتی پێشتر

ساڵی 2030 کۆتایی مۆبایلە زیرەکەکانە

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک تورکیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەڕایەوە بەغداد

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ تاران کۆتایی هات و گەڕایەوە بەغداد. نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە…
Total
0
Share