لە هەولێر ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، شەوی رابردوو لە شاری هەولێر ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بووە و دوو لە منداڵەكان گیانیان لەدەستداوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو سێ منداڵەی دیكە تەندروستییان جێگیرە و خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشكییەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر هەبووە كە ژنێك بە سكێك شەش منداڵی بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share