پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردن لە شەقامی سالم راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك تەقەی كرد، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەقەكەرەكەیان دەستگیركرد و هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە رێژەی %50 رووداوی هاتوچۆی کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستمی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی بووەتەهۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 50% لە ماوەی…
Total
0
Share