چیرۆكی ئەو پیاوەی لە تەمەنی 74 ساڵیدا خوێندنی زانكۆی تەواوكرد

پیاوێكی بەریتانی، دوای 35 ساڵ دابڕانی لە زانكۆ، گەڕاوەتە بۆ خوێندن و لە تەمەنی 74 ساڵیدا بڕوانامەی بەدەستهێنا.

جۆن ویشلەر هانی كەسانی تر دەدات دوای ئارەزووی خوێندن بكەون و دەرفەتەكان بقۆزنەوە، سەرباری ئەوەش باس لەوە دەكات كە تەواوكردنی خوێندن ئاسان و بێگرفت نەبووە.

پیاوە بەریتانییەكە مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی بووە، بەڵام هەمیشە خولیای خوێندنی زانكۆ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتری هەبووە، بۆیە وەك خۆی دەڵێت، بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی بەدەستهێناوە، پاشان دیپلۆمی باڵا و دوو دیپلۆمی دیكەی بەدەستهێناوە، دواتریش بەشداریی خوولی ماستەری لە بواری دینامییاتی ژینگە و گۆڕانی ئاووهەوادا كردووە.

جۆن ویشلەر بە رۆژنامەی گاردیانی راگەیاندووە، دوایین جار كە لە بواری زانستیدا وانەی خوێندووە، ساڵی 1964 بووە، بەڵام هەمیشە حەزی درێژەدان بە خوێندنی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن رادەگەیەندرێت

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە حسێن شازادەی جێنشینی ئوردن لە رێکەوتی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆشی…
Total
0
Share