بەهای دۆلار دابەزی

بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دینارە.

كەمێك لەمەوبەر بازاڕی دراوی هەرێمی كوردستان دابەزینێكی تری دۆلاری بەخۆیەوە بینی، ئێستا لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دینارە و بەوەش لە ماوەی نیو كاتژمێردا هەزار دیناری لە بەهاكەی لەدەستدا.

دوێنێ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 160 هەزار دینار، بەڵام لە ماوەی شەو و رۆژێكدا قۆناغ بە قۆناغ دابەزی و شەش هەزاری بەهاكەی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

میلان و سیتی بیر لە ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەنەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دوو یاریزانی لە بڕیاری کۆتایی ئاگادارکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی تمەن دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش تمەنی…
Total
0
Share