بڕیار لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست درا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست درا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم پارێزگاکانیئ عێراق لەسەر بودجەی 2023 پەسەندکراوە”.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا فۆڕمی دامەزراندنی خاوەنی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان پەسەندکراوە، کە ئامانج لێی دامەزراندنیانە بە شێوەیەک کە دادپەروەری تێدابێت.

 

تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست نەداوە.

 

بابەتی پێشتر

ژمارەی قوربانییان زیادیكرد.. بەفر باكووری رۆژهەڵاتی ئەمریكای پەكخستووە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک حەوت کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێندرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە یەكی شوباتەوە جێبەجێدەكرێت و…
Total
0
Share