بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بۆ دووەم جار نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دابەشدەكرێت.

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رایگەیاند، كۆبۆنی دابەشكردنی دووەم بەشەنەوتی هاوڵاتییان ئامادەیە و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ پارێزگای كەركوك كۆبۆنی ژمارە 10 و بۆ پارێزگای نەینەوا كۆبۆنی ژمارە هەشتی نەوت، هەروەها بۆ پارێزگای سەڵاحەدین كۆبۆنی ژمارە یەكی نەوت و بۆ ئەنباریش كۆبۆنی ژمارە حەوتی نەوت ئامادەیە.

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئاشكراشیكرد، سبەینێ سێشەممە كۆبۆنەكان دابەشدەكرێن و هاوڵاتییان دەتوانن لە وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی و بریكارە گەڕۆكەكان نەوت وەربگرن كە بۆ هەر خێزانێك 100 لیترە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share