خۆپیشاندان لە كەركوك دەستیپێكرد

كاسبكارانی عەلوە و بازاڕی خان خورما لە كەركوك خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، داواكارن رێگەیانبدرێت لە شوێنكارەكانی خۆیان بمێننەوە.

ئەو كاسبكارانە ژمارەیان زیاتر لە 300 كەسە، لە لایەن حكومەتی خۆجێیی كەركوكەوە هەوڵی گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی دیكە دەدرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری كاسبكارانەوە گواستییەوە، ئەو شوێنەی بۆ كاسبكارانی عەلوەی كەركوك دروستكراوە دەكەوێتە ناوچەی سەیادە و تەنها 30 دوكان و شوێنكار لەخۆدەگرێت، لە كاتێكدا كاسبكاران ژمارەیان زیاترە لە 300 كەس.

ئاشكراشیكرد، هەر شوێنكارێكی ناوچە نوێیەكە بە 90 هەزار دۆلار دەدرێت بە كاسبكاران و ئەوەش هۆكارێكی دیكەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئەمڕۆی كاسبكارانە.

بابەتی پێشتر

فەیسبووک بەهۆی دزەپێکردنی زانیاریی بەکارهێنەرانەوە 725 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

بابەتی دواتر

دوو باندی مافیای ژنان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share