دوو كەس زیندانیدەكرێن “بۆریی نەوت”ـیان كونكردووە

“بە تاوانی” بردنی بەنزین لە بۆرییەكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە، دادگا سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر دوو كەسدا سەپاند.

دادگای تاوانەكانی بابل دەڵێت، “دوو تاوانبار بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانیدەكرێن، پێشێلكارییان بەرامبەر بە بۆرییەكی نەوت كردووە كە بەرهەمەكانی نەوت دەگوازێتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوی دادگاكە، ئەو دوو كەسە بۆرییەكی بەنزینیان لە خۆرئاوای بابل كونكردووە و سۆندەیان لێبەستووە و بە ناو كێڵگەیەكی كشتوكاڵیدا رایانكێشاوە بۆ ناو كێڵگەیەكی پەلەوەر، بەو جۆرە بەنزینیان بردووە.

بۆرییەكە پێشتر بۆ گواستنەوەی نەوت بەكارهێنراوە، ئێستا بەنزینی حكومی پێدا دەڕوات و “بە درێژایی ماوەی پێنج مانگ، دوو تاوانبارەكە لەو بۆرییەوە بەنزینیان دزیوە و كۆی ئەو بەنزینەی لەو ماوەیەدا دزراوە، بەهاكەی زیاترە لە 328 ملیۆن دینار”، وەك دادگای تاوانەكانی بابل ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

خراپیی کەشوهەوا گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

بابەتی دواتر

فەیسبووک بەهۆی دزەپێکردنی زانیاریی بەکارهێنەرانەوە 725 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share