حەوت ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و حەوت قوربانی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویدا و ژمارەیەک بریندار و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕ لەناو شاری بەغداد رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویداوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لە رووداوەکەدا کەسێک مردووە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاشکراشیانکرد، “خراپی کەشوهەوا و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ و خێرایی زۆر هۆکاری رووداوەکە بوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share