بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، جەختیکردەوە فاکتەری سەرکەوتنی رێککەوتنی نێوان بەغداد و هەرێم پابەندبوونە بە جێبەجێکردنییەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و پرسە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لەچوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە جێبەجێکردنی خاڵە نیشتمانی و دەستوورییەکان کردەوە کە لە بەرنامەی حکومەتی نوێدا جێگیرکراون و داوای لە سەرۆک وەزیران کرد شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت و روونیشیکردەوە، رێککەوتنە نیشتمانییەکەی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتبوو، بەڵام لەوەش گرنگتر پابەندبوون و جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکەیە کە فاکتەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانەییە لە وڵاتدا.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولای دووپاتکردەوە و داوایکرد، لیژنەکانی گفتوگۆ و دانوستان کاراتر بکرێن و لەبەرامبەر خواستی خەڵک و داواکارییەکانیان نەرمی بنوێنرێت.

لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرۆک بافڵی دڵنیاکردەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم پارێزراو دەبێت و بەزووترین کات 400 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەت بووە، یەکێکە لە بەشدارە سەرەکی و گرنگەکانی حکومەت و بە پاڵپشتیی یەکێتیش لەخزمەت هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبین.

بابەتی پێشتر

"سوپەر باڵۆن دۆر" چییە، مێسی شایستەی ئەو خەڵاتەیە؟

بابەتی دواتر

ڕووسیا تۆپەکەی بردووەتە ئاسیا و ئەوروپا ڕازی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەنزین هەرزاندەبێت

لە سلێمانی بەنزین هەرزاندەبێت و ئەمڕۆ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share