یەکێتیی زانایانی ئاینی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕیارەکەت راستکردنەوەی مێژووی شارەکەیە

یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی سوپاس و دەستخۆشیی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە سەبارەت بە داخستنی یانە شەوانەکان و بە بڕیاری راستکردنەوەی مێژووی سلێمانی ناوی دەبات.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایانی ئاینیدا هاتووە، “سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین و بڕیارەکەی راستکردنەوەی مێژووی شارە حەیاتەکەیە بۆ رێگا راستەقینەکەی خۆی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی بڕیارێکی بوێرانەیە و هیواش دەخوازین، ئەم هەنگاوانە بەردەوامبن بۆ کردنەوەی ئەو شوێنانەی دیکە کە بەهۆی هەندێک دیاردەی دوور لە بەهای ئایینیەوە سیمای شارەکەیان ناشیرین کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار بەنزینخانە دەستكاری بەنزینەكەیان كردووە و سزادران

قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، چوار بەنزینخانە دەستكاریی كوالێتیی بەنزینەكەیان كردووە بۆیە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە و بەنزینخانەیەكیش داخرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

لیژنه‌ هاو‌به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو…
Total
0
Share