کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیدا هاتووە، “ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکانی هەرێم کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 4 پلە نزمدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بارانی زۆرەوە خانوویەک رووخا و کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرمابوون چەورییەكانت دەتوێنێتەوە و هاریكارت دەبێت بۆ لاوازبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share