باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لەبارەی ئەو ئاڵایەی لە پێشوازیی سەرۆک وەزیراندا دانرا روونکردنەوە دەدات

باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە بەغداد لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ئاڵای وڵاتەکەی لە پرۆتۆکۆلی پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دانرا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە میدیا عێراقییەکاندا دوای سەردانی جۆرجیا میڵۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بۆ بەغداد دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بە هەڵە لەبری ئەوەی ئاڵای ئیتاڵیا دابنرێت لە پشتییەوە ئاڵای ئێرلەندا دانراوە.

باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە رایگەیاندووە، “ئەو ئاڵایەی لە پشتەوەی سەرۆک وەزیرانەوە دانراوە، ئاڵای فەرمیی ئیتاڵیایە نەک ئێرلەندا”.

باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا دەڵێت، “بەتەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە  باس لەوەدەکەن ئاڵای ئێرلەندا لە جێگەی ئاڵای ئێرلەندا دانراوە لە کاتی پیشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا”.

بابەتی پێشتر

سعودیە.. بارانی بەخووڕ و لافاو رێگەی سەرەکیی مەککە و جدەی داخست

بابەتی دواتر

بەهۆی کێشەی زەوی و خانووەوە حەوت ئەندامی یەک بنەماڵە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share