پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكە پەیوەندیم بە وەزیری دارایی عێراقەوە كردووە و رایگەیاندووە، “هیچ بڕیارێك لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان نەدراوە”.
د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ بەدواداچوون لەسەر بابەتی ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەدواداچوونم كردووە و وەڵامەكەی ئەوە بووە، “هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی ئەو 400 ملیار دینارە نەدراوە كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دراوە و هیچ بڕیارێكیش لە وەزارەتی دارایی عێراق نییە كە ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە رابگيرێت”.
ئاشكراشیكرد، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە پەیوەندی بە رێكارە كارگێرییەكانەوە هەیە.