لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و خۆپیشاندان کرا

ناڕەزایی بەشێك لە شۆفێران لە شاری هەولێر توندوتیژیی تێكەوت و چەند شۆفێرێك برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆفێرانی گەراجی بەغداد لە هەولێر، دژی زیادکردنی باج و کرێ لەسەریان ناڕەزاییان دەربڕی و لە بەرامبەردا هەڵسووڕێنەرانی گەراجەکە بە گولـلە وەڵامیان دانەوە و تەقەیانلێکردن، بەو هۆیەوە ژمارەیەک شۆفێر برینداربوون.

بەشێك لەو شۆفێرانەی قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوانەی تەقەیانلێکردوون سەر بە حزبێکی دیاریکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: بەنداوی دێوانە سەرڕێژبوو و لێی دووربکەونەوە

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان پاش سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنماییەکای بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share