شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لە پارێزگای سلێمانى پێکدادان لە نێوان دوو بارهەڵگردا روویدا و شۆفێرى یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگردا لەسەر رێگەی دێلێژە روویدا.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رووداوەکە لە ئەنجامی تێپەڕاندنی هەڵەی یەکێک لە بەرهەڵگرەکانەوە بووە، لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی تریان برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە،…
Total
0
Share