داعش پەلاماری گوندێکی لە دیالە دا

پاشماوەی چەكدارانی داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە پارێزگای دیالە-یان دا و كوژراو و بریندار هەیە.

درەنگانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش پەلاماری دانیشتوانی گوندی (ئەلبو بالی)یان دا لە قەزای خاڵسی پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون و شەشی دیکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان هێزە سەربازییەکان بەهانای خەڵکی گوندەکەوە رۆیشتوون و لەگەڵ چەکدارەکان رووبەڕووبونەتەوە و ناچار بەهەڵاتن كراون.

ناوی کوژراوەکان:
عەلی محەمەد جاسم
غازی فەیسەل محەمەد
ویسام ستار جەبار
عەباس سەلام جاسم
حەمید فەیسەڵ محەمەد
عەقیل ئیسماعیل ڕەجەب
عەلی حوسێن جەبار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە. غەریب…
Total
0
Share