ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەنرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتەكەیان تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 25%) دەبێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستانە.

پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

كلیك لێرە بكە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەت.

بابەتی پێشتر

بۆچی مۆبایل گڕدەگرێت یان دەتەقێتەوە؟

بابەتی دواتر

تیمێكی تایبەتی رێگاوبان بۆ دەربەندیخان دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share