دەوامی چەند فەرمانگەیەك 16 رۆژ رادەگیرێت

دەوام لە چەند فەرمانگەیەكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 16 رۆژ رادەگیرێت و لەو ماوەیەدا مامەڵەی هاوڵاتییان راییناكرێن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک بڕیارەكەی دەركردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە لە سبەینێ 20ی 12ی 2022ـەوە تا 5ی 1ی 2023 دەوام لە هەموو فەرمانگەکانی تۆماری کۆمپانیاکان رادەگیرێت.

بەپێی بڕیارەكە، راگرتنی دەوام لە فەرمانگەکانی تۆماری کۆمپانیاکان بە مەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە و ژمێریاری و رێکخستنەوەی کاروباری ئەو فەرمانگانەیە، بۆیە دەبێت فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن، بەڵام لەو ماوەیەدا مامەڵەكانی هاوڵاتییان راییناكرێن.

بابەتی پێشتر

سکالۆنی دەڵێت ژمارە 10 بۆ مێسی دانراوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
Total
0
Share