شارەزای “زمانی ئاماژە” لە فەرمانگەكانی سلێمانی دادەنرێن

ژمارەیەك فەرمانبەر لە فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی خوولی فێربوونی زمانی ئاماژەیان كردووە بۆ ئەوەی كاری وەرگێڕان بۆ نابیستان بكەن.

خوولەكە بە هاوكاریی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی سی دی ئۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رێكخراوە و ماوەی چوار مانگی خایاندووە.

بەشداربووانی خوولەكە فێری “زمانی ئاماژە” بوون و لە چەند فەرمانگە و دامەزراوەیەكی حكومی و كەرتی تایبەتدا كاردەكەن، هەوڵەكە بۆ ئەوەیە فەرمانبەرانی خاوەنبیست و هاوڵاتییان و سەردانكەرانی نابیست لە فەرمانگە و دامەزراوەكاندا بە سانایی لە یەكدی تێبگەن و كاری وەرگێڕان بۆ زمانی جەستە بۆ نابیستان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراوانكردنی دۆستایەتی و زامنكردنی كاریگەری
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە جموجوڵە سیاسییەكانی دەدات كە ئامانج لێی گەڕاندنەوە و چەسپاندنی…
Total
0
Share