لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییان دەردەچێت

بڕیارە ساڵی داهاتوو لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییانی هەرێمی كوردستان دەربكرێت و پڕۆژەیاسا بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەكرێت.

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە كە نوێنەری سەرۆكی هەرێم‌ و نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری ‌و نوێنەری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و نوێنەری لیژنەی كۆمەڵایەتیی پەرلەمان لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی.

بەپێی وتەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە تەواوبووندایە‌ و دواتر دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران ‌بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بكات.

كوێستان محەمەد ئاشكراشیكرد، ساڵی داهاتوو لێبوردنێكی گشتی دەردەچێت بۆ زیندانییان‌ و لە یاساكەدا دیاریكراوە ئەو لێبوردنە گشتییە كێ دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
Total
0
Share