فەرەنسا.. پڕۆژەی بودجەی بۆ ساڵی 2023 بەبێ دەنگدان پەسەندكرد

ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا پڕۆژەی بودجەی بۆ ساڵی 2023 بەبێ دەنگدان پەسەندكرد و بڕیارەكەش نیگەرانی چەند لایەنێكی پەرلەمانی وڵاتەكەی لێكەوتەوە.

ئەو هەنگاوەش دوای رەتكردنەوەی ئەو داوایە بوو گوایە چەند ساڵێكە دژ بە بڕگە دەستوورییەكانی وڵاتەكە هەنگاو نراوە بۆیە بڕیاردراوە بە پەسەندكردنی رەشنووسی بودجەكە بەبێ دەنگدان.

هاوپەیمانیی چەپەكان، پڕۆژە بودجەكەیان بە خراپ وەسف كرد و رایانگەیاند، هیچ بودجەیەك بۆ حاڵەتە لە ناكاوەكان و بواری ژینگەی وڵات تەرخان نەكراوە.

هاوكات ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران ئیدانەی ئەو بڕیارەیان كرد و رایانگەیاند “لەو هەنگاوەدا دیموكراسی پێشێلكراوە بۆیە رەتیدەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

دوبەی بوو بە دووەم باشترین شاری جیهان

بابەتی دواتر

یەكەم رۆژی پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share