كچە كوردێكی شاری سلێمانی بە جلی كوردییەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەردەكەوێت
شازین هێرش كە لە پەرلەمانی كەنەدا كاردەكات لە ئاهەنگی یەكترناسینی وەزیر و كابینەی حكومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ ستافی پەرلەماندا بە جلی كوردییەوە وێنەیەكی لەگەڵ جەستن ترۆدیۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا گرتووە.
شازین، هاوژینی شڤان كاروان قادر كابانە، کە یەکێکە لە دیارترین موزسیانەکانی سلێمانی و کوردستان.