بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی.

ولیام بیرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا وتیشی، “پێموایە ئەم ئەپلیكەیشنە سەرچاوەی نیگەرانیی راستەقینەیە بۆ حكومەت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوهەڵوێستی ئەو بەرپرسانەیە كە ئەپلیكەیشنەكە بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ناودەبەن.

بیرنز ئەوەشی وت، “تیك تۆك كۆمپانیایەكی چینییە، ئەمەش واتە حكومەتی چین دەتوانێت بگاتە زانیاریی بەكارهێنەرەكانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەدەستهێنانی زانیارییەكانیان، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی ناوەرۆك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەدا”.

پێشتر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسایەك دا كە دابەزاندنی تیك تۆك لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی حكومەتی فیدراڵی قەدەغە دەكات.

بابەتی پێشتر

تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر دەگاتەوە كوردستان

بابەتی دواتر

بومەلەرزە لە ناوچەیەكی نەوتیدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share