كەمێك پێش ئێستا لە ڕێورەسمێكدا تونێلی دەربەندیخان دوای نۆژەنكردنەوەی بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا كرایەوە.
تونێلەكە لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوورەكە و بە ئامادەبوونی قائیمقامی دەربەندیخان و لێپرسراوانی حكومی سنوورەكە كرایەوە.
سلێمان سەعید قائیمقامی دەربەندیخان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەربەندیخان چەند گرفتێكی دیكەی هەیە و داوا لە حكومەت و لایەنی پەیوەندیداردەكەم بۆمان چارەسەر بكەن.