چەند پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێن

لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی وەزارەتی كارەبادا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كارەبا، بە بڕی 140 ملیۆن دینار، چەند پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە لە ماوەی 75 ڕۆژدا كارەكانی تەواو بكرێن كە بریتییە لە نوێكردنەوە و دانانی چەندین كەرەستە و ئامرازی گەیاندنی كارەبا لە گەڕەكە جیاجیاكانی سلێمانی كە بارگرانیی كارەبای نیشتمانی كەمدەكەنەوە و خزمەتگوزاریی كارەبا دەگەیەنن، ئەوانیش بریتین لە دانانی محاویلە بۆ فیدەرەكان ‌لە چەند شوێنێكی گەڕەكی هەواری شار و گەیاندنی كارەبا و ستوونی كارەبا لە ناوچەكانی تووەسپی و‌ ‌بەكرەجۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
Total
0
Share