ئەمریكا تایبەت بە عێراق دڵنیایی دەدات

بەرپرسێكی ئەمریكی سەبارەت بە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق ئاشكرایكرد، ئەمریكا باڵیۆزخانەی خۆی لەو وڵاتە “دانەخستووە و داناخات”.

دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “بەمدواییانە ڤیدیۆیەكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بڵاوكراوەتەوە تایبەت بە كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە، دەمەوێت ئەو ڕوون بكەمەوە كە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دانەخراوە و داناخرێت”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كار و پابەندییەكانی ئێمە لە عێراق بەردەوامە، كاریگەر نابێت بە هیچ یەكێك لەو ڕوداوانەی لە داهاتوودا ڕودەدەن”.

ئەو بەرپرسەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، “گفتوگۆكانی نێوان هەردوولامان تایبەت بە پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەكان و پرسی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

كازمی داوای خولێكی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر دەستگیركردنی چەند كەسێكی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share