سلێمانی..ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەکرەکەی سلێمانی ئاگر لە بینای هۆتێلێک کەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە لە مۆلیدەی هۆتێلەکەدا کە لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلەکەدا دانراوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئاگرەکە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە، زیانی ماددی بەدواوە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
Total
0
Share