لەلایەن فڕۆكەوانیی جەنگیی عێراقییەوە دوو بۆردومانی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەكانی داعش لە چیای حەمرین ئەنجامدران.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی رایگەیاند، فڕۆكەوانیی جەنگی ئەمڕۆ دوو بۆردومانی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەی تیرۆرستان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.
بۆردومانەكە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
بەڵام ئاماژەی بە ئەنجامی بۆردومانەكان و زیانەكانی چەكدارانی پاشماوەی گروپەكە نەكردووە.