دوایین هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ ناوچە كوردستانییەكان ئاشكراكرا

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، چەند داواكارییەکی گرنگ ئاراستەی سودانی دەکات و پەیوەستن بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەیەكی كوردستانەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا، مەلا كەریم شكور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە و لەبارەی گرفتەكانی خورماتوو و داواكارییەكانی هاوڵاتییانەوە كۆبوونەتەوە.

ئاشكرایكرد، داوای لە سەرۆك وەزیران كردووە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە خورماتوو جێبەجێبکرێن لە بوارەكانی ئاو و بەنداو، پرد و رێگاوبان و چەندین پڕۆژەی دیكە و روونیكردەوە، دروستکردنی بەنداوی ئاوەسپی لەسەر رووباری ئاوەسپی، دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ خورماتوو، لەگەڵ چاککردنەوەی پردی زەرگە و رێگای نەوجول لە سەرەكیترین داواكارییەكان بوون.

لە رێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە بەغداد دڵنیایی دا بە دانیشتووانی خورماتوو كە بەردەوامدەبن لە بەدواداچوون بۆ ئەو داواكارییانە و وتی، “لەگەڵ حكومەت لەسەر هێڵ دەبین تا جێبەجێدەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: دوای دەركردنی رێنماییەكانی بودجە نرخی یەك لیتر بەنزین هاوشێوەی عێراق بە 450 دینار دەبێت

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای دەركردنی رێنماییەكانی تایبەت…
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share