نەوتی سپی لەم شوێنانە دەدرێت

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە قەزای پێنجوێن نەوتی سپی دابەشدەكرێت و بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە قەزاكە دەهێندرێت و تا وەكو ئێستا رەزامەندی نەدراوە بۆ پێدانی یەك بەرمیل نەوتی دیكە بە هاوڵاتییانی قەزاكە.

زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ دووشەممە لە قەزای پێنجوێن قۆناغی سێیەمی نەوتی سپی دابەشدەكرێت و بەوەش كۆتا بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەهێندرێت كە تەنها چەند گەڕەكێكی قەزاكە و چەند گوندێك ماون نەوتی سپی وەربگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا نۆ هەزار ماڵ لە وەرگرتنی نەوتی سپی لە سنووری قەزاكە سوودمەندبوون و یەك ملیۆن و 850 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 2400 ماڵ ماون لە قۆناغی سێیەمدا كۆتایی بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەهێندرێت و سەرجەم هاوڵاتییان سوودمەند دەبن.

قائیمقامی قەزای پێنجوێن روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “نووسراومان بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندار كردووە كە بەرمیلێكی دیكە بۆ هاوڵاتییانی قەزاكە دابینبكرێت و تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە”.

بابەتی پێشتر

یاسین مەحمود: بە كاتی بڕیارێك بۆ پسووڵەی خۆراك دەركرا

بابەتی دواتر

بڕیار لەسەر فەریزەی حەج و تێچووەكەی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share