دوو سزا بۆ شۆفێرانی تاكسی جێبەجێدەكرێن و ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی رێنماییەكان، شۆفێرانی تاكسی كە هێڵی دەرەوەی شاریان هەیە بۆیان نییە لەناو شار كاربكەن و تاكسی ناوشاریش ئەگەر سەرنشین بباتە دەرەوەی شار غەرامە دەكرێت.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2015 كە بڕیاری دەركردنی لۆگۆ درا سەرجەم شۆفێرانی تاكسی ئاگاداركرانەوە ئەگەر هێڵی دەرەوەی شاری هەبێت بۆی نییە لەناو شار كاربكات و بە پێچەوانەشەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر تاكسییەك بە نموونە هێڵی سلێمانی- هەڵەبجەی هەبێت و سەرنشین بگوازێتەوە بۆ كەلار لە بازگەكە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئەگەر لەناو شاریش سەرنشین بگوازێتەوە هەمان سزای لەسەر جێبەجێدەكرێت.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ئاشكراشیكرد، ئەگەر تاكسییەك هێڵی ناوشار بێت و سەرنشین بۆ دەرەوەی شار بگوازێتەوە بە بڕی 750 هەزار دینار سزا دەدرێت كە سەرجەم ئەم ڕێكارانە لە رێگای ئەو لۆگۆیانەی دراون بە تاكسییەكان جێبەجێدەكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: پێویستە رێگری لە روسیا و چین بکرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share