گەنجینە روونكردنەوە لەبارەی مووچەی مانگی 12 دەدات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەبێت فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەبكەن و چاوەڕوانی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی دەكەین.

حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵ و ڕۆژانە بەپێی خشتەی دیاریكراو كاری فەرمانگەكان ڕاییدەكەین.

ئاشكراشیكرد، دەبێت فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادەبكەن و ساڵانی پێشتریش ئەو حاڵەتە هەبووە مووچەی مانگێك كەوتووەتە ساڵی نوێوە و چارەسەركراوە و هیچ گرفتێك دروستنابێت.

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی جەختیكردەوە بۆ مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی دارایی دەكەین و تائێستا هیچ رێنماییەكمان ئاراستە نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە…
Total
0
Share