وەزیرێکی پێشووی عێراق: مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سیاسییەکاندا داخستووە

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف رایگەیاند، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سەرجەم سیاسییەکاندا داخستووە بەهۆی ئەو گەندەڵییانەی لە عێراقدا هەیە.

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، “ئەو دزیانەی لەم ماوەیەدا بۆ گەلی عێراق ئاشکراکرا، بەشێکی سادەی ئەو دزیانەیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە عێراق کراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەشێک لەو کەسانەی لەبواری دەستپاکی لە ماوەی رابردوودا کاریان کردووە، یان عێراقیان جێهێشتووە یان وڵاتیان جێهێشتووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی دەستپاکی رووبەڕووی فشاری زۆر دەبێتەوە لەلایەن سیاسییە گەندەڵەکانەوە”.

ئاشکراشی کرد، “بەهۆی ئەو گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردنانەی لە عێراقدا هەیە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سەرجەم سیاسییەکاندا داخستووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: چ لۆژیكێكە لایەنێكی كوردی داوای حكومەتی زۆرینە بكات، كە لە ‏پەرلەمان و حكومەت كەمینە بین؟

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی سەبارەت بە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی…
Total
0
Share