بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم: بۆ ئەمساڵ حەوت بەشە ئارد دەفەوتێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ دەتوانرێت تەنها پێنج بەشە ئارد دابەشبكرێت لەكاتێكدا لە عێراق هەشت بەشە ئارد دابەشكراوە و ئاشكراشیدەكات، “هۆكارەكەی حكومەتی عێراقە كە چەند جارێك بەڵێنیداوە گەنم دابینبكات و جێبەجێینەكردووە”.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێم دەتوانرێت تەنها پێنج مانگ بەشە ئارد دابەشبكرێت كە ئێستا 50%ی هاوڵاتییان ئاردیان وەرگرتووە، بەڵام لە پارێزگاكانی عێراق لە ئەمساڵدا هەشت مانگ دابەشكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو ساڵێك لە عێراق 10 مانگ بەشە ئارد دابەشدەكرێت و دوو مانگ دەفەوتێت و ئەمساڵ هەشت مانگ دابەشكراوە واتا چوار مانگ دەفەوتێت و لە هەرێم دەتوانرێت تا كۆتایی ئەمساڵ پێنج بەشە ئارد دابەشبكرێت و بەوەش حەوت بەشە ئارد دەفەوتێت.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق بە مەبەست گرفت بۆ گەنم و بەشە ئاردی هەرێمی كوردستان دروستدەكات و چەند جارێك بەڵێنمان پێدراوە و جێبەجێنەكراوە.

بابەتی پێشتر

شاندێكی باڵای سەربازیی ئیتاڵیا دژەتیرۆر بەسەردەكەنەوە

بابەتی دواتر

وەزیرێکی پێشووی عێراق: مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سیاسییەکاندا داخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share