فازڵ حاجی: دەتەوێت پیاڵەیەك بەنزین پاشەكەوت بكەیت و سزایەكی قورس دەدرێت

رائید فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، چەند هەستێكی ناخۆشە كاتێك هەوڵدەدەیت یەك خولەك لە كات، یاخود پیاڵەیەك بەنزین پاشەكەوت بكەیت و بەسەرپێچی دەچیتە ناوشەقام و لەو كاتە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەبینرێیت و سزایەكی قورس دەدرێت!!

دەشڵێت، “بڕی پارەكەی 100 قاتی ئەو پارەیە كە پاشەكەوتت دەكرد، هیوادارم كەس ئەو هەستە تاقینەكاتەوە و هەمووان بە ئاراستەی دیاریكراوی شەقامەكان بڕۆن، بۆ ئەوەی سەلامەت بن وەجەنجاڵی دروستنەكەن و سزاش نەدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share