بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

‏‎ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و  لە کۆبوونەوەیەکدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لە سنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵەكانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، ھێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ھێزەکانی ناوخۆی كرد كە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن و لەو بارەیەوە وتی، “هەوڵی بێوچاون و شەونخوونی ئێوە فاكتەری ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەكە، بۆیە داواكارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەركەكانتان بدەن و كوردستان و خەڵكەكەی وەك چاوتان بپارێزن”.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی مۆڵەتی بازرگانی و نیشتەجێبوونی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی: دەتەوێت پیاڵەیەك بەنزین پاشەكەوت بكەیت و سزایەكی قورس دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share