فەرماندەیی پۆلیسی واست دەستگیرکردنی 23 ئەفغانی راگەیاند کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە قاچاخ داخڵی عێراق ببوون.
فەرماندەیی پۆلیسی واست، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، شکست بە هەوڵێکی 23 کۆچبەری ئەفغانی هێنرا کە ویستوویانە بە شێوەی نایاسایی داخڵی ناو پارێزگاکە ببن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەم کۆچبەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و رێوشوێنە یاساییەکانیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.