ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی رۆژئاوای کوردستان لە برسێتی و سەرمادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

“برسیمانە مامە.. برسیمانە و سەرماشمانە.. هەموو رۆژێک بەمشێوەیە دەخەوین لەورۆژەوەی باوکمان کۆچی دواییکردووە بەمجۆرەین”، ئەمانە قسەی کچێنی سوریین کە لەبەر گریان نەیدەتوانی بە تەواوی قسەکانی بکات، ئەو منداڵە سورییە بە قسە پچڕ پچڕەکانی ئەو ژیانەی ڕوونکردەوە کە بەبێئەوەی تاوانیان هەبێت تێیدان.

ڤیدیۆی منداڵە سورییەکە وەک ئاگر لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، ئەوان ژیانیان پڕە لە نەهامەتی لەناو کامپی ئاوارەکانی سوریادا بەهۆی سەرما و برسێتییەوە، ئەوەش بەهۆی شەڕێکەوە کە لە وڵاتەکەیاندا دەستیپێکرد و تاوانی ئەمانی تێدا نییە.

منداڵەکە بە بێتاوانییەوە دەڵێت، “باوکمان شەهیدبووە، لەدوای مردنی باوکمانەوە دۆخمان بەمجۆرەیە”، وتی، “هەموو رۆژێک گەدەمان بەتاڵە و برسیمانە”.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە هەژماری “تیمی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری” وەرگیراوە، کە تیمێکە لە باکوری سوریا کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و دەستەبەرکردنی ئەوکەسانەی هەژارن و لە حاڵەتی مرۆیی سەختدان”.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا یەکێک لە قسەکانی منداڵەکە دانراوە کە دەڵێت، “مامە ئەوانەی باوکیان هەیە هەموویان بە گەرمی دەنوون، راستیت دەوێت ئێمە هەموو ڕۆژێک بە برسێتی و لە سەرمادا دەنوین”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی دواتر

وێنە.. پێدانی تابلۆ بە سیستمی نوێ بۆ تاکسی و پاس لە هەولێر دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share