قوباد تاڵەبانی و ئەیاد عەلاوی هەنگاوەكانی چاكسازی تاوتوێدەكەن

قوباد تاڵەبانی و ئەیاد عەلاوی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتایەتی سەرۆك مام جەلال ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئەیاد عەلاوی یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش رووخانی رژێمی بەعس.

لە دیدارەكەدا تاوتوێى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان كرا بەتایبەت دواى پێکهێنانی حکومەتی عێراق و جەخت لە گرنگى پشتیوانیکردنى هەمەلایەن بۆ هەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی کرایەوە بە ئاراستەی خستنەسەرپێى پرۆژە و پلانی پێویست لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییاندا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەیاد عەلاوی کرد لە سەردەمی موعارەزە و پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو و هەوڵەکانی لەپێناو بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراتی و فرەڕەنگ و بەرپاکردنی ئاشتەوایی، هەروەها ئاماژەی بە دۆستایەتی و هاوخەباتییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک مام جەلال لە قۆناغەکانی رابردوو تاوەکو پێکهێنانی حکومەت لە پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

هەروەك جەخت لە خێراکردنى هەنگاوەکانى چاکسازی لە هەموو جومگەکانی بەڕێوەبردن و رووبەرووبونەوەى گەندەڵی و چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى و کارکردن بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانى هاوڵاتییان کرایەوە.

بابەتی پێشتر

لە زاخۆ دوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە

بابەتی دواتر

بارهەڵگرێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە چەند ماددەیەكی خۆراكی تێدابوو ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share