سیستانی چی بە نێردەی یوئێن وتووە؟

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەگەڵ دوو كاربەدەستی  نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبووەوە، نووسینگەكەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە و پەیامەكانی سیستانی ئاشكرادەكات.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و میگیل ئەنخیل مۆراتینۆس بریكاری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی نەجەفیان كرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكاندا كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سیستانی، لە كۆبوونەوەكەدا مەرجەعی باڵای شیعەكان رایگەیاندووە، “پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ رەتكردنەوەی توندوتیژی و رقلێبوونەوە و بەدیهێنانی دادپەروەری”.

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی پلانی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە كە بۆ پاراستنی ئەو شوێنە ئایینییانەی رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە دایڕشتووە.

سیستانی جەختیكردووەتەوە لە پێویستیی بڵاوكردنەوەی كەلتووری پێكەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوكردنی بەهاكانی یەكترقبوڵكردن، كە لەسەر بنەمای لەبەرچاوگرتنی مافەكان و رێزگرتنی هاوبەش لە نێوان پەیڕەوكارانی ئایینە جیاوازەكان و ئاراستە هزرییەكان بنیادبنرێت.

راگەیەندراوی نووسینگەی سیستانی دەڵێت، ناوبراو داوایكردووە دادپەروەری و دڵنیایی لە گشت كۆمەڵگەكاندا دەستەبەربكرێن بە جۆرێك لەگەڵ شكۆی مرۆڤدا یەكبگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share