بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە دوو هاوڵاتی سووتان

ژن و پیاوێك بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە سووتان و دۆخی تەندروستیی ژنەكە ناجێگیرە.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بوتڵێکی غاز لە ماڵێكدا لە ناوچەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەقیوەتەوە و ژن و مێردێک سووتاون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو بوتڵەی تەقیوەتەوە لە جۆری “پیكنیك” بووە و بەهۆی لێچوونەوە كاتێك خانەوادەكە سەرگەرمی ئامادەكردنی ژەمی بەیانی بوون، بوتڵەكە تەقیوەتەوە و ژن و پیاوەكە سووتاون و بەشێك لە ماڵەكەشیان سووتاوە.

لەو بارەیەوە سامان لەتیف ئاشكرایكرد، “پیاوەكە تەمەنی 70 ساڵە و 12%ـی جەستەی سووتاوە و ژنەكە تەمەنی 63 ساڵە و 46%ـی جەستەی سووتاوە، دوای رووداوەكە كەسوكاریان گەیاندوویانن بە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی”.

وتیشی، “دۆخی تەندروستیی پیاوەكە جێگیرە، بەڵام ژنەكە لە دۆخێكی تەندروستیی ناجێگیردایە و چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم بەیانییە درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share