تۆمەتباری کوشتنی کەسێک لە کفری لە تاسڵوجە دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کفرییەوە لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک داواکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە لەسەر تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی راسپارد كە بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە داواكراوبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك”.

ئاشکراشی کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( م ، م ، ع لەدایكبووی 1999 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە کاتێکدا یادی راپەڕین دەکەینەوە کە گەشبینییەک سەبارەت بە ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دروستبووە

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “لە کاتێکدا یادی راپەڕین دەکەینەوە کە گەشبینییەک سەبارەت بە ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد…
Total
0
Share