وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکراکرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە پێی ئەو رێکەوتنەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، لە کۆتایی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.

ئەرشەد ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستی بە هەندێک گۆڕانکاری و هەموارکردنەوە هەیە، بە پێی ئەو رێکەوتنەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان کراوە و لە بەرنامەی کابینەی حکومەتدا هەیە لە کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێستا بۆچوونێک دروستبووە، لە پارێزگار راستەوخۆ لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت، نەک لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە بێت، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتەکانی وەک رابردوو بێت ئەنجامەکەی سلبی دەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا محەمەس شیاع سودانی رایگەیاندبوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

حکومەت سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

دەروونناسان: سەیركردنی یاریی تۆپی پێ تەمەن درێژدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share