نوێترین زانیاری لەبارەی هەواڵی ئاگرگرتنی کافتریای زانکۆی سلێمانییەوە

کەمێک بەر لە ئێستا هەواڵی ئاگرگرتنی کافتریای زانکۆی سلێمانی بڵاوبووەوە، کە بەهۆی غازەوە بووە. تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاریی ورد لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

حەسەن باقر بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە کافتریاکەدا رووینەداوە بەڵام لێچوونی غاز هەیە و ئێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

وتیشی، هیچ ئاگرگرتنێک رووینەداوە لەگەڵ هەستکردن بە لێچوونی غازەکە تیمی تایبەتمەندی ئەو کۆمپانیایەی سەرپەرشتی دەکات و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە کافتریای ناوەندیی زانکۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەوڵی چارەسەرکردنی لێچوونەکە دەدرێت و کافتریاکە چۆڵکراوە، تاوەکو بەتەواوی چارەسەرنەکرێت و دڵنیایی لەبارەوە نەدرێت رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە کافتریاکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن. مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share