لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەكیی ئیبراهیم خەلیل كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل و لە نزیك گوندی باكرما رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێك و تۆیۆتا كرۆلا- تاكسی روویدا و بەهۆیەوە یەكێك لە سەرنشینەكان گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share